PM:10:16:05/08/2021
3284 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێوشوێنەکانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا تەواو دەبێت و چاپکردنی کاغەزی دەنگدانیش لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە.
باڵیۆزی بەریتانیا سەردانی بارەگای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقی کرد و لەگەڵ عەدنان جەلیل خەڵەفی سەرۆکی کۆمسیۆن کۆبووەوە، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد و جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان کردەوە لە کاتی خۆیدا.
هاوکات، سەرۆکی کۆمسیۆن جەختی لەسەر تەواوکردنی بەشێکی زۆری هەنگاوەکانی
ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەکە بە شیوەیەکی سەرکەوتوو
و لە کاتی خۆیدا.
باڵیۆزی بەریتانیاش پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و پاراستنی
گیانی نێردراوە نێودەوڵەتیەکان و رۆژنامەنوسان نیشاندا.