بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، "چیتر دەستەگەری و کارکردن لە پێناو بەرژەوەندی شەخسی قبوڵ ناکەین، سیخوڕیکردن بەسەر کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و خەڵکەوە بنبڕ دەکەین و هیچ کەسێکیش نابورین و رادەستی دادگای دەکەین."
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی کۆمەڵایەتیدا لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، "هەر بڕیارێک درابێت لەپێناو چاکسازی و بەرژەوەندی گشتیدا بووە و خەڵکی سنوری سلێمانی و هەرێمی کوردستان سوودمەندی یەکەم دەبن."
ئاماژەی بەوەشكردووە، "گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن و دەمانەوێت ژینگەیەکی
لەبار و ئارام بۆ خەڵکەکەمان دەستەبەربکەین و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بکەین، هیچ
کەسێک لەسەروو یاساوە نەبێت و هەمووان هەست بە ئارامی و سەلامەتی بکەن."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان
بە ئەرکی خۆمان دەزانین و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتییان کاری لە پێشینەمان
دەبێت."
بافڵ تاڵەبانی راشیگەیاندووە، "چیتر دەستەگەری و کارکردن لە پێناو بەرژەوەندی
شەخسی قبوڵ ناکەین، لێدان لە سەروەری یاسا و سیخوڕیکردن بەسەر کەسایەتییە سیاسی و
کۆمەڵایەتییەکان و خەڵکەوە بنبڕ دەکەین و هیچ کەسێکیش نابورین و رادەستی دادگای دەکەین."
لە ٨ی تەممودا، دۆخی ناوخۆی یەکێتی بەرەو قۆناغێکی نوێ رۆشت و تیایدا بەرپرسانی
دەزگای زانیاری و دەزگای دژەتیرۆر و چەند بەرپرسێکی دیکەش گۆڕدران و دواتریش لاهور
جەنگی رایگەیاند کە "بە ویستی خۆم دەسەڵاتە داراییەکانم بۆ هاوسەرۆکی دووەم جێدەهێڵم
و لەسەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانیش دەکشێمەوە."
بەڵام دوای چەند رۆژێک، لاهور جەنگی ئەو رووداوانە بە پلانگێڕی ناوبرد و
بافڵ تاڵەبانیش بەردەوام دەڵێت، کە یەکێتی جاران دەگەڕێننەوە.