سەردێڕ:

لە ئەوروپا شەمەندەفەرێک لە کۆچبەرێکی کوردیدا

PM:05:43:05/08/2021

23096 جار خوێندراوەتەوە

لەمڕۆدا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بابەتێک وروژێنرا کە باسی لەوەدەکرد کۆچبەرێکی کورد لە وڵاتی ئیتاڵیا شەمەندەفەرێک لێی داوە و برینداری کردووە، ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە باوکی کۆچبەرەکەوە کرد و راستی رووداوەکەی پشتڕاستکردەوە.


شەماڵ بنەیی باوکی محەمەد کە ماوەی مانگێکە بۆ ئیتاڵیا کۆچی کردووە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "رۆژی سێشەممە، شەمەندەفەرێک لە کوڕەکەمی داوە، بەوهۆیەوە برینداربووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە و دوای ئەوەی چەند نەشتەرگەرییەکیان بۆ کردووە تەندروستی جێگیرە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کوڕەکەم تەمەنی ٢٢ ساڵە، ماوەی مانگێکە رووی لە ئەوروپا کردووە و لە کەمپێکی وڵاتی ئیتاڵیادا نیشتەجێ بووە، کاتێک ویستوویانە پەنجەمۆری پێبکەن ئەویش رایکردووە، چونکە پێیوابووە ئەگەری ناردنەوەی بۆ هەرێم هەیە."

شەوی ٢٢ی مانگی تەمموز، یەختێکی کۆچبەران بە ٤٥ سەرنیشینەوە لە نزیک دوورگەی کریتی یۆنان نقومبوو، کە ٤٠ کەسیان کورد بوون و تیایدا حەوت کەس بێسەروشوێن بوون و دواتر گیانلەدەستدانی بەشێکیان راگەیەنرا و بەشێکیشیان بێ سۆراغ مانەوە.

بەگوێرەی ئامارێکی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش، تەنها لە نیوەی ساڵی ٢٠٢٠دا، نزیکەی ٢٨٠ ملیۆن کەس کۆچیان کردووە.

بەشێک لە شارەزایان هۆکارەکانی زۆری رێژەی کۆچکردن بۆ خراپی دۆخی ئابوری، سیاسی، ئەمنی، نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی رۆژانە، نەبوونی هەلی کار و ناجێگری سیستمی حکومڕانی لە وڵاتدا دەگەڕێننەوە.













گەلەری