PM:05:02:05/08/2021
5768 جار خوێندراوەتەوە
لە چیای بێجانی سەر بە ناحیەی خەلیفان مین بە شوانکارێکدا تەقییەوە و بریندارە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر رایگەیاند، لە چیای بێجان لە ناحیەی خەلیفانی سەر بە قەزای سۆران مینێک بە هاوڵاتییەکدا تەقیوەتەوە، کە ناوی (مستەفا یاسین عەبدوڵا) یە و تەمەنی ٢٢ ساڵە و لە ئێستادا بریندارە.
راشیگەیاندووە، هاوڵاتییەکە پیشەی شوانکارە و رووداوەکە لە کێڵگەیەکی مینی شوێنی
دوورە دەستە، دەشڵێت، ئەو کەسە بۆ چارەسەری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.