وەزارەتی بازرگانی تورکیا ئاماری حەوت مانگی ئەمساڵی تایبەت بە هەناردکردنی خشڵی ئەو وڵاتە رایگەیاند و تیایدا عێراق لە پلەی چوارەمدایە لە کڕینى خشڵ.
بەپێی ئەو
ئامارانەی وەزارەتی بازرگانی و ئەنجومەنی هەناردەی تورکی بڵاویکردووەتەوە، باسى لەوەکردووە، عێراق لە پلەی چوارەمدایە لە حەوت مانگی
یەکەمی ئەمساڵدا بە بڕی ١٦٥ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار دۆلار خشڵی لە وڵاتی تورکیا کڕیوە،
بەمەش عێراق لە ریزبەندى یەکەمەکانى وڵاتانی عەرەبی و جیهانییە کە زێر و خشڵى
هاوردە کردووە لەو وڵاتەوە.
لە راپۆرتەکەى وەزارەتى
بازرگانى تورکیادا هاتووە، ئەمریکا لە پلەی یەکەمدایە و سعودییە ئیماراتیش پلەی
دووەم و سێیەمدان لە کڕینى خشڵى تورکى.