AM:12:02:05/08/2021
7944 جار خوێندراوەتەوە
کەجەکە رەتیدەکاتەوە پەیوەندییان بە ئاگرکەوتنەوەى دارستانەکانی تورکیاوە هەبێت و دەڵێت، ئەم ئاگرە کارەساتێکی گەورەیە و بە ئازاری خەڵکی خەمبارن.
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) کە باڵى سەربازى پەکەکەیە راگەیەنراوێکی لەسەر ئاگرکەوتنەوە دارستانەکانى تورکیا بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە زۆر شوێنی تورکیا ئاگر لە دارستانەکان بەردراوە، نەک تەنیا بۆ ئەو وڵاتانەی کە ئاگر بەر دارستانەکانیان کەوتووە، بەڵکو ئەم ئاگرە بۆ هەموو مرۆڤایەتی و زیندەوەران کارەساتێکی گەورەیە.
باسى لەوەشکردووە،
هەندێک کەس ئاگرکەوتنەوەکان دەدەنە پاڵ پەکەکە و دەیانەوێت هێرش بۆ سەر کورد لەو
ناوچانەدا بکەن، بەڵام ئەمە کاری هێزی شەڕی تایبەتە لە دژی کوردان و هێزە دیموکراتییەکان.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
١٠ رۆژە ئاگر لە دارستانەکانی ٣٨ پارێزگای تورکیا کەوتووەتەوە، جگە لە زیانى گیانى
رووبەرێکى زۆرى دارستانەکانى ئەو وڵاتەش سوتاون و تا ئێستاش بەشێکى ئاگرەکان کۆنترۆڵ
نەکراون.