سەردێڕ:

تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی حەوت ئەندامی خێزانە کوردەکەى تورکیا دەستگیرکرا

PM:11:18:04/08/2021

11296 جار خوێندراوەتەوە

ئەو هاوڵاتییە تورکەی ھەفتەی رابردوو لە تورکیا، حەوت ئەندامی خێزانێکی کوردی کوشت دەستگیرکرا.


ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی رایگەیاند، مەهمەت ئاڵتون ئەو هاوڵاتییە تورکەی ھەفتەی رابردوو لە قۆنیای تورکیا، حەوت ئەندامی خێزانێکی کوردی پێکەوە کوشت دەستگیرکراوە.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، ئۆفیسی داواکاری گشتی قۆنیا ئەوەی خستوەتەڕوو، بکوژی حەوت ئەندامی خێزانە کوردییەکەیان دەستگیرکردووە کە ٣٠ی تەمموز لەناوچەی میرام لە قۆنیا کوژران.

باس لەوەشکراوە، تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە لەناو گۆڕستانێکدا خۆی حەشارداوە لەناوچە دوورە دەستەکانی بوکزیر و دواتر دەستگیرکراوە.

هاوکات، پارێزگای قۆنیا لەسەر رووداوەکە ئاماژەی بەوەداوە، تۆمەتبارەکە دانى بە تاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا لە زینداندایە.

رۆژى ٣٠ی تەمموز، لە قۆنیاى تورکیا کەسێک بە دەمانچە حەوت هاوڵاتى کوردى کوشت، بەوتەى سولەیمان سۆیڵو وەزیرى ناوخۆیى توركیا كوژرانی ئەو خێزانه‌ پەیوەندی بە پرسى كورد و توركەوە نەبووە و بابه‌ته‌كه‌ دوژمنایەتییه‌كی ١١ ساڵه‌ بووە.

No description available.













گەلەری