چاوگێکی ئەمنی لە کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی هێرشی داعشەوە لە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکوک دوو سەربازی سوپای عێراق کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو چاوگە، چەکدارانی داعش لە گوندی ئەسفەری سەر بە ناحیەی رەشاد هێرشیانکردووەتەسەر سوپای عێراق و بەوهۆیەشەوە دوو سەرباز کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو سەربازی سوپای عێراق کوژراون و دوو
سەربازی دیکەش برینداربوون، لەبەرامبەریشدا، لەلایەن هێزەکانی سوپای عێراقەوە چەکدارێکی
داعش کوژراوە و چەکدارێکی دیکەش برینداربووە.
لە ماوەی رابردووشدا، چەکدارانی سەر بە گروپی چەکداری داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان
و ئەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان هەیە، هێرشی ناو بە ناویان بۆسەر سوپای عێراق، هێزەکانی
پێشمەرگە و دانیشتوانی ئەو ناوچانە ئەنجامداوە.
بۆ ئەو مەبەستەش، سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە چوار ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان
بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو هێرشانە پێکهێنا و دواتریش یەکەم ئۆپەراسیۆنیان دژ بەو گروپە
چەکدارییە ئەنجامدا.