سەردێڕ:

باڵیۆزی به‌ریتانیا: پشتگیریى ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەی عێراق دەکەین لەکاتى خۆیدا

PM:11:33:02/08/2021

2352 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتگیریی لە هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆیدا.


ریچارد سێن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری جەختی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ١٠ی ئۆکتۆبەر لەوادەی خۆیدا کردووە.

باڵیۆزی بەریتانیا پشتیوانی وڵاتەکەى بۆ هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ هەڵبژاردنەکان دووپارکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئامادەی هەموو هاوکارییەکن بە ئامانجی سەرخستنی پرۆسەکە.

پێشتریش هەریەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەڵمانیا و ئەمریکا و دانیمارک و ژاپۆن و چەند وڵاتێکى دیکە هاوکاریی داراییان پێشکەش بە عێراق کردووە، بەمەبەستى سەرخستى هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق و نەهێشتنى ساختەکاریی لە هەڵبژاردنەکەدا.













گەلەری