سەردێڕ:

یۆنان دووچاری بەرزترین پلەی گەرما لە ٣٠ ساڵی رابردوودا بووەتەوە

PM:07:37:02/08/2021

6876 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایگەیاند، یۆنان روبەڕوی بەرزترین پلەی گەرما دەبێتەوە لەماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا؛ بەجۆرێک لەهەندێک ناوچەی ئەو وڵاتە پلەی گەرما گەشتووەتە ٤٥ پلەی سیلیزی.


کیریاکوس میتستاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردووەوە یۆنان دووچاری بەرزترین پلەی گەرمای بووەتەوە و پێشبینیش دەکرێت لەم هەفتەیەدا پلەی گەرما بەرزتر ببێتەوە.

لەساڵی ١٩٨٧دا، یۆنان دووچاری شەپۆلێکی هاوشێوەی گەرما بووە و تیایدا ئەسینای پایتەختی ئەو وڵاتەی گرتەوە، لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە گەرمایەشدا هەزاران کەس بەهۆی کەمی ئامێری فێنککەرە و پیسبوونی هەواوە گیانیان لەدەستدا.

شارەزایانی بواری ژینگەش، گۆڕانی کەشوهەوا، توانەوەی بەستەڵەکەکان، پیسبوونی ژینگەی گۆی زەوی، بڕینەوە و سوتانی دارستانەکان بەهۆکاری سەرەکی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەقەڵەم دەدەن.













گەلەری