سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: باران لەم شوێنانە دەبارێت

PM:07:14:02/08/2021

32248 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو ناسەقامگیریەی لە کەشی ناوچەکەماندا ھەیە بەردەوامی دەبێت و ئەگەری پروشکە باران لە سەنتەری پارێزگاکان هەیە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، تەوژمێکی بای چالاک و بەرزبوونەوەی بارستاییەکی چڕی تۆزوخۆڵ ناو سەنتەری شاری ھەولێری گرتووەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو ناسەقامگیریەی لە کەشی ناوچەکەماندا ھەیە بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نمە بارانی کەم و ھەندێک جاریش ھەورە تریشقەیش دەبێت و ئەگەری پروشکە باران لە سەنتەری پارێزگاکان دەبێت."

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاریگەری ئەو کەشە ناسەقامگیرە بەردەوام دەبێت بۆ سبەی سێشەممە، بەڵام ئاستی دابارینەکە کەم دەبێتەوە و زیاتر ئاسمان بە نیمچە ھەوری دەبێت."

هاوکات، به‌هۆی خۆڵبارینه‌كه‌وه‌، ژماره‌یه‌ک زۆر له‌و عاره‌بانه‌ و ده‌ستگێڕانه‌ی له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامه‌كانی شار هه‌بوون، شوێنه‌كه‌یان چۆڵكرد و ژماره‌یه‌كیش له‌ كاسبكاره‌كان دوكانه‌كانییان داخست، ئێستایش تۆز و خۆڵبارینه‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌












گەلەری