خۆڵبارینێکی چڕ بەشێکی هەولێری گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێن گرفتی هاتوچۆی دروستکردووە.
خۆڵبارینەکە بەشێکی هەولێری گرتووەتەوە و
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ ئێن ئاڕ تی نێردراوە، مەودای بینین بە تەواوەتی
کەمبووەتەوە.
لە هەندێک ناوچەدا خۆڵبارینەکە گرفتی
هاتوچۆی بۆ شۆفێران دروستکردووە و شۆفێران لەرێگای داگیرساندنی لایتی
ئۆتۆمبێلەکانیان بە رێگادا دەڕۆن.
ئەوەش لە دوای ئەوە دێت، لە مانگی
رابردووەوە شەپۆلی گەرما ناوچەکانی کوردستانی گرتووەتەوە و لە دوو رۆژی رابردووشدا
شەپۆلێکی بارانبارین هەولێری گرتەوە.