سەردێڕ:

ئێران: دەبێت رۆژئاوا و ئەمریکا، لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا واز لە یاریکردن بھێنن

PM:09:10:14/02/2022

3472 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دەبێت لایەنە رۆژئاواییەکان کۆتایی بە ھەڵوێستە گوماناوییەکانیان لە دانوستانەکانی پرۆگرامی ئەتۆمی کە لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بەڕێوەدەچێت، بھێنن.


حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دەبێت لایەنە رۆژئاواییەکان کۆتایی بە ھەڵوێستە گوماناوییەکانیان لە دانوستانەکانی پرۆگرامی ئەتۆمی کە لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بەڕێوەدەچێت، بھێنن.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی خوێندکارانی ئێرانی (ISNA)، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان، لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە لە تارانی پایتەخت لەگەڵ ھاوتا ئێرلەندییەکەی سیمۆن کۆڤێنێی، کۆبووەتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجیانە بەزووترین کات دانوستانەکانی ڤیەننا بگەێننە رێککەوتنێک و وتی، "دەبێت رۆژئاوا و ئەمریکا، واز لە یاریکردنی دەق و کات لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمی بھێنن ".

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان سووربوونی خۆی لەسەر ھەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێرانی باسکرد و وتی، "ئەوەی گرنگە کە بزانرێت چی لەسەر ئەرزدا کراوە لە بابەتی لادانی سزاکان و پابەندبوونی لایەنەکان بە بەڵێنەکانیان. جددین لە بابەتی گەیشتن بە رێککەوتنێکی باش. دەبێت لایەنە رۆژئاواییەکان کۆتایی بە ھەڵوێستە گوماناوییەکانیان بھێنن و ئیرادە نیشانبدەن لەسەر گەڕانەوە بۆ پابەندبوونی خۆیان لە چوارچێوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی".













گەلەری