وەزارەتی حەج و عەمرەی عەرەبستانی سعودیە رایگەیاند، لە بەرواری ١٠ى ئەم مانگە پێشوازی لە ٢٠ هەزار عومرەکار لە ناوەوە و دەرەوەی سعودیە پێشوازییان لێدەکرێت، ئەمەش وەکو یەکەم کاروان دوای کۆتاییهێنان بە وەرزی فەریزەی حەج.
هاشم سەعید وتەبێژی وەزارەتی حەج و عەمرە لە سعودیە رایگەیاند، وەرزی عەمرەکاران لە ١٠ى ئەم مانگە دەستپێدەکات بۆ ئەنجامدانی عەمرە و دەشتوانن
سەردانی مەدینەی منەوەرە بکەن.
وتەبێژی وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە باسی لەوەشکرد،
هاتنى عەمرەکاران لە دەرەوەى سعودیه کراوەیە بۆ هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانەى کە رێگەپێدراوە .
هاشم سەعید وتیشی، لە داهاتوویەکى نزیکدا ژمارەى
هاتنى گەشتیاران زیاتر دەکرێت.
پێشتر وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە لە راگەیەنراوێکدا
بڵاویکردەوە، سعودیە بڕیاریداوە هەنگاو بە هەنگاو رێگە بەئاساییبونەوەی مەراسیمی عەمرە
بدات و مەراسیمەکەش لە رۆژی ١٠ ى ئابەوە دەستپێدەکاتەوە.