ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٥ دۆلار و ٤١ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە
٧٣ دۆلار و ٩٥ سەنت.
رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ
ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.
بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو،
خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.