PM:03:46:29/01/2022
2588 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاویکردەوە، به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی ره‌هێڵه‌وه رێگای ٢٦١ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی وان، هه‌كاری، مووش و به‌دلیس داخراون.
سەرۆکی شارەوانی وان باسی لەوەکردووە، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رماوسۆڵه و به‌فربارینه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، رێگای ٥٨ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌و پارێزگایه داخراون.
هاوکات، له هه‌كاری رێگای ٨٢ گوند و ئاوایی و له مووشیش
رێگای ٥١ گوند و له به‌دلیسیش رێگای ٧٠ گوند داخراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و چوار
پارێزگایه‌ی باکوری کوردستان، به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری
كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.