سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی موچەی ئەم مانگەوە

PM:01:41:29/01/2022

215884 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا پارەی فرۆشراوی نەوتی هەرێم گەشتۆتەوە هەرێم و بەشێکی خراوەتەوە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و بەمەش پارەی زیاتر لەبەردەستدایە بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران.


چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی دارایی بەردەوام دەبێت لە دابەشکردنی موچە، بەڵام بۆ دابەشکردنی تەواوی موچەی فەرمانبەران چاوەڕوانی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا دەکەن.

بەگوێرەی وتەی چاوگەکە ئەو بڕە پارەیەی کە گەڕاوەتەوە ٢٠٠ ملیار دینارە و کۆی گشتی پارەی نەوتیش ٣٥٠ ملیۆن دۆلارە و ئەوەی ماوە ئاڵوگۆڕی دەکەن و دواتر دەینێرن. 

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، بڕیار وایە سبەینێ رۆژی یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە موچە وەربگرن.

بەگوێرەی چاوگەکە، رۆژی دووشەممە موچەی وەزارەتی شەهیدان دابەش دەکرێت، وتیشی، رۆژی سێشەممەش موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، داهاتی حکومەتی هەرێم مانگانە زیاترە لە دوو ترلیۆن دینار، لەکاتێکدا تەواو موچەی فەرمانبەران پێویستی بە نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت مانگانە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە و بەو بیانووەوە دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەشناکرێت.


 













گەلەری