بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا سبەینێ لە کاتەکانی بەیانی زوودا ئەگەری درووسبوونی تەمێکی سووک هەیە لە زۆربەی ناوچەکاندا لە پێش نیوەرۆ کاریگەریەکەی نامێنێت.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدا، سبەینێ ئاسمانی هەرێم لەنێوان هەور و نیمچە هەوردایە و ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ بەتایبەتیش لەناوچە شاخاوییەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمرۆ لە پارێزگای هەولێر ئاسمان لەنێوان
هەور و نیمچە هەوردا دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی پچڕ پچڕ لە کات و شوێنی جیا جیا
و ئەگەری دابارینی بەفرێکی کەم هەیە لەناوچە شاخاوییەکان، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین
پلەی گەرمای تۆمارکراو ٣ پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ٨ پلەی سیلیزییە.
باسی لەوەشکردووە، لە ئەمڕۆدا لە سلێمانی لە ناوچە شاخاوییەکان
ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە لەناوچە شاخاوییەکان و ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە
هەوردا دەبێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو یەک پلە ژێر سفرە و بەرزترین
پلەی گەرمای پێشبینیکراو ٦ پلەی سیلیزییە.
هەربەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لە ئەمڕۆدا لە دهۆک لە ناوچە
شاخاوییەکان ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە لەناوچە شاخاوییەکان و ئاسمان لە نێوان
هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٤ پلەیە
و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ٧ پلەی سیلیزییە.
راشیگەیاندووە، لە ئەمڕۆدا لە هەڵەبجە لە ناوچە شاخاوییەکان
ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە لەناوچە شاخوییەکان و ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە
هەوردا دەبێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو سفر پلەیە و بەرزترین
پلەی گەرمای پێشبینیکراو ٧ پلەی سیلیزییە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کەرکوک لە ئەمڕۆدا ئاسمان لەنێوان
هەرو نیمچە هەوردا دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ لەکات و شوێنی جیادا، دەشڵێت،
ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٤ پلەیە و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو
١٠پلەی سیلیزییە.