سەردێڕ:

کۆریای باکور دوو موشەکی نوێی بالیستی تاقیکردەوە

AM:09:01:28/01/2022

1772 جار خوێندراوەتەوە

کۆریای باشور رایگەیاند، کۆریای باکور دوو موشەکی بالیستی تاقیکردووەتەوە و بە ئاراستەی دەریای ژابۆن ھاویشتوونی. کۆریای باکوریش ھەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.


سوپای کۆریای باشور رایگەیاند، کۆریای باکور لە شەشەمین تاقیکرنەوەی موشەکی لەم مانگەدا، دوو موشەکی نوێی بالیستی ئاراستەی کەناری دەریاکانی خۆرھەڵات کردووە، واشنتۆنیش ئیدانەی تاقیکردنەوەی موشەکەکانی کرد.
دەستەی ھاوبەشی سوپای کۆریای باشور باسی لەوەشکرد، ھێزەکانیان لە ھاوھۆنگ لە سنوری رۆژھەڵاتی کۆریای باشور تاقیکردنەوەی دوو موشەکی نوێیان بینیوە کە پێدەچێت دوو موشەکی جۆری بالیستیینبن، وتیشی، دوو موشەکەکە مەودای ١٩٠کیلۆمەتریان بە بەرزی ٢٠ کیلۆمەتر بڕیوە.
نوبو کیشی  وەزیری بەرگری ژپۆن بە رایگەیاند، دوو موشەکەکەی کۆریای باکور لە دەرەوەی ناوچەی پیشەسازی ژاپۆن کەوتونەتە خوارەوە، ھیچ زیانێکیان نەبووە.
سەرۆکوەزیرانی ژۆپنیش لەم بارەیەوە ئاماژەی بەوەدا، حکومەتەکەی سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارییە سەبارەت بە دوو موشەکەکە، و ئیدانەی تاقیکردەوە موشەکەکانی کۆریای باکوری کرد و بە پێشێلکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناو برد. 
لەلایەن خۆیەوە، دەزگای ھەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور رایگەیاند، لەم ھەفتەیەدا موشەکێکی نوێکراوەی کروزی مەودا درێژ و کڵاوەیەکی ناوەکیی موشەکێکی تاکتیکی ئاڕاستەکراوی تاقیکردۆتەوە.
ھەروەھا، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور سەردانی کارگەیەکی تەقەمەنی کردووە کە تیایدا " سیستمی چەکی پێشکەوتوو " بەرھەم دەھێندرێت و دەستخۆشیشی لێکردوون لەسەر ئەوەی  پێگەیەکی گرنگییان ھەیە لە نوێکردنەوەی ھێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە و گەشەپێدانی ستراتیژی بەرگری نیشتیمانی کۆریای باکوور.
زیادبونی  تاقیکردنەوە موشەکەکانی کۆریای باکور لە کاتێکدایە ھەفتەی رابردوو ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەدابوو رەنگە تاقیکردنەوەی ئەو چەکە ئەتۆمییە دورھاوێژەکانی لە سالی ٢٠١٤  راگیرابون دوبارە دەست پێبکاتەوە.
لەکاتێکدا ناوچەکە بە دۆخێکی ھەستیاردا تێدەپەڕێت و ھاوکاتە لەگەڵ ئامادەکاریەکانی کۆریای باشور بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا.














گەلەری