سەردێڕ:

نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە

AM:08:10:28/01/2022

4392 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٩ دۆلار و ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخەکەی ٥٢ سەنت بەرزبووەوە.


ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٧ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەگەڵ زیادبوونی گرژیەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا نرخی نەوت لەم هەفتەیەدا، بەراورد بە حەوت ساڵی رابردوو، بەرزترین ئاستی خۆی تۆمارکرد.

پێشتر، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، لە پلانیاندایە سزا بەسەر روسیادا بسەپێنن لە ئەگەری نەوەستاندنی جموجوڵەکانیان بۆ سەر ئۆکرانیا.

هاوکات، سەرکردەکانی رۆژئاوا ئامادەکاری سەربازی چریان کردووەتەوە و پلانیان بۆ پاراستنی ئەوروپا لە قەیرانی وزە هەیە.













گەلەری