سەردێڕ:

پێدەچێت روسیا و ئۆکرانیا بگەنە ئاگربەست

PM:10:56:27/01/2022

4808 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی فەرەنسا رایگەیاندووە، پاش دانوستانەکانی نێوان ئۆکرانیا و روسیا بە نێوەندگیری ئەڵمانیا و فەرەنسا سەرباری قورسی گفتوگۆکان روسیا ئاماژەی ئەرێنی پێداون لەبارەی راگرتنی چالاکیە سەربازیەکانی.


بەرپەسێکی سەرۆکایەتی فەرەنسا باسی لەوەکردووە، سەرباری قورسی بارودۆخەکان لە دانوستانەکاندا ئاماژەی باش هەبوون بۆ کەمکردنەوەی گرژیەکان.

وتیشی، هەردوو وڵاتی روسیا و ئۆکرانیا ئاماژەیان بە پابەندبون بە ئاگربەست کردووە. ئەوەشی خستەڕوو، نێردە دبلۆماتکارەکانیان کۆبوونەوەیەکی هەشت کاتژمێرییان لەگەڵ دبلۆماتکارە روسییەکان ئەنجامداوە بە مەبەستی زانینی ویست و مەرجەکانی روسیا بۆ دانوستانکردن.

بەرپرسە روسییەکە وتووشییەتی، دانوستانەکانی پاریس بە ئامانجی تاوتوێکردنی ڕێگەکانی پتەوکردنی ئاگربەستی نێوان هێزەکانی حکومەتی ئۆکرانیا و هێزە یاخیبووەکانی ڕوسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا بووە نەک باسکردن لەدروستکردنی هێزی سەربازی بۆ داگیرکرنی ئۆکرانیا لە لایەن روسیاوە، کە روسیا ئەم تۆمەتەی رەتکردووەتەوە.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەداوە، گەڕی دووەمی دانوستانەکان هەفتەی داهاتوو لە بەرلین بەڕیوەدەچێت.

ئەم رێککەوتنانە لە کاتێکدایە، پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٩ هەردوو وڵاتی روسیا و ئۆکرانیا بە نێوەندگیری ئەڵمانیا و فەرەنسا لەسەر واژۆکردنی راگەیاندراوێکی هاوبەش لەبارەی ناکۆکیەکانی رۆژئاوای ئۆکرانیا رێککەوتن.













گەلەری