سەردێڕ:

کەشناسی ھەرێم: لە سەنتەری ئەم شارەی ھەرێم بەفر دەبارێت

PM:09:55:27/01/2022

26932 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت ئەم شەو نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت و لە سەنتەری شارەکان وە لە ناوچە شاخاویەکان بەفر بارین بەردەوام دەبێت. دەشڵێت، " ئەگەریش ھەیە لە دوای نیوە شەو بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی ببارێت".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، بە گوێرەی نەخشەکانی ئێستای کەش و ھەوا پێشبینیدەکرێت ئەم شەو ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواوبێت لە گەڵ بارینی نمەبارانی پچڕ پچڕ لە سەنتەری شارەکان وە لە ناوچە شاخاویەکان بەفر بارین بەردەوام دەبێت.
دەشڵێت، ئەگەرھەیە لە دوای نیوە شەوەوە بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی  ببارێت.
ئاماژەی بەوەشداوە،  سبەینێ رۆژی ھەینی ئاسمانی ناوەڕاستی ھەرێم ھەور و نیمچەھەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەبارانی پچڕ پچڕ.
ئەوەشی خسیتووەتەڕوو،  ئاسمانی ناوچەکانی دیکە ھەوردەبێت لە گەڵ بارانبارین، نمە باران بۆ بارانی مام ناوەند.
ھەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی، سبەینێ لە ناوچە شاخاویەکان بەفربارین بەردەوامی دەبێت تا نیوە شەوی رۆژی ھەینی و پلەکانی گەرما ٣ بۆ ٥ پلە نزم دەبنەوە و تەم لەھەندێ ناوچە دروست دەبێت.
  ھەروەھا، کەشناسی ھەرێم بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی ھەندێک لە ناوچەکانی ھەرێم بڵاویکردووەتەوە کەبەم شێوەیەوە: 
 ھەولێر ٦.٠ ملمە
شەمامک ٠.٧ ملم 
 پیرمام ١٠.٧ ملم
 سلێمانی ٦.٢ ملم 
 چەمچەماڵ ١.٨ ملم
 دھۆک ١٢.٣ ملم
 زاخۆ ٤.٢ ملم
 ئاکرێ ٩ ملم
 بارزان ٠.٦ ملم
 بازیان ٥.٠ ملم
 دەربەندیخان ٠.٦ ملم
 دوکان ١.٢ ملم
 ھەڵەبجە ٠.٢ ملم
 خەبات ١.٠ ملم
 مەیدان ٠.٤ ملم
 سۆران ١٢.٤ ملم
 پێنجوێن ٠.٢ ملم
 ماوەت ٧.٨ ملم
 قەڵڕدزێ ٨.٦ملم
 سمێلان ١٠.٨ ملم
 مێرگەسور ١.٨ ملم
 سیدەکان ٣.٠ ملم
 چۆمان ٢.٤ ملم
 کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ












گەلەری