سەردێڕ:

لەبارەی گەشتکردن بۆ ئیماڕات هۆشداری دەدرێت

PM:07:16:27/01/2022

10064 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریدایە هاوڵاتییانی لەبارەی گەشتکردنیان بۆ ئیماڕات. دەشڵێت، "هۆکارەکەی هێرشی حوسییەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنایە".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریدا بە هاوڵاتی بەهۆکاری هێرشی حوسییەکان بە موشەکی بالیستی و درۆن بۆسەر ئیمارات و زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەو وڵاتە، گەشت بۆ ئیماڕات نەکەن.

دەشڵێت، تا ئێستا ئەگەری دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی حوسییەکان بۆسەر کەنداوی عەرەبی بەدورنازانن هاوڵاتییان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بەئامانج بگرن، ئەمەش سەرچاوەی نیگەرانییەکانیانە.

رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو، حکومەتی ئیماڕات رایگەیاند، حوسییەکانی یەمەن بە دوو موشەکی بالیستی هێرشیان کردووەتە سەر شاری ئەبوزەبی و لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتەوە پێش گەشتنیان بە ئامانجەکانیان تێکشکێنراون.

رۆژی یەکشەممەی هەفتەی رابردووش، لە ئەنجامی کەوتنخوارەوەی موشەکێکی بالیستی حوسییەکان لە ناوچەی جازان لە باشوری سعودییە دوو کەس برینداربوون.

هەروەها، لەسەرەتای هەفتەی ئەم هەفتەیە، بۆ جاری دووەم حوسییەکان بە موشەکی بالیستی هێرشیان بۆسەر شاری ئەبوزەبی و چەند ناوچەیەکی سعودییە ئەنجامدا و هەڕەشەی فراوانکردنی روبەری هێرشەکانیان لە ئیماڕات کرد.













گەلەری