سەردێڕ:

هاوڵاتیانی هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە

PM:06:35:27/01/2022

70856 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا بەهۆی دۆخی کەش و هەوا و بەفر بارینەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە.


لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لەکاتی گەشتەکانتان بۆ ئەو ناوچانەی بەفری لێباریوە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن.

دەقی راگەیاندراوەکە:

١. لەشەقامە سەرەکیەکان دوورمەکەونەوە بە ئۆتۆمۆبیلەکانتان چونکە توشی گیربوون دەبن .

٢. ئەو ڕێگایانەی پۆلیسی هاتوچۆ دیاری دەکەن کە سەلامەتن کاتەکانی خۆتانی لێبەسەر بەرن .

٣. دڵنیا بن لە ئۆتۆمۆبێلەکانتان ئینجا گەشت بکەن بەتایبەت تایەکان و ئەنتی فرێز .

٤. مەچنە ئەو شوێنانەی کە شارەزاییتان لێی نیە و دورە دەستن.

٥.وریا بە لەو شەقامانەی دیاردەی بەستن و شەختەی لێیە چونکە ئۆتۆمبێلەکەت کۆنترۆڵی نامێنێت .

٦.هەوڵبدە پێش ڕۆژ ئاوا بوون بگەڕێیتەوە چونکە لەشەودا پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن لەم ناوچانە.

٧. باشترە گروپەکانی شاخەوانی تا ئاسایی بوونەوەی کەش و هەوا گەشتەکانیان ئەنجام نەدەن بۆ سەلامەتی خۆیان.

٨.وریا بن لە خلیسکان چونکە هەر بەربوونەوەیەک شکانی دەست و قاچی لێ دەکەوێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری هەندێک لە شارەکان دەگرێتەوە و تاوەکو نیوەڕۆی سبەی هەینی بەردەوام دەبێت.













گەلەری