سەردێڕ:

لیستی موچەی هەفتەی داهاتوو

PM:03:51:27/01/2022

509904 جار خوێندراوەتەوە

دابەشکردنی موچە لە ٢٥ی مانگەوە دەستیپێکردووە و لە ئێستاشدا بەردەوامی هەیە و ئێن ئاڕ تی لیستی موچەی سێ رۆژی هەفتەی داهاتوو بڵاودەکاتەوە.


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە موچە وەردەگرن.

بەگوێرەی چاوگەکە، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو موچەی وەزارەتی شەهیدان دابەش دەکرێت، دەشڵێت، رۆژی سێشەممەش موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ٢٨ ئەم مانگەوە تاوەکو چواری مانگی داهاتوو پارەی فرۆشراوی نەوتی هەرێمیش دەگاتە وەزارەتی دارایی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، داهاتی حکومەتی هەرێم مانگانە زیاترە لە دوو ترلیۆن دینار، لەکاتێکدا تەواو موچەی فەرمانبەران پێویستی بە نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت مانگانە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە و بەو بیانووەوە دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەشناکرێت.

هێرش قادر، هەولێر













گەلەری