سەردێڕ:

ئاگادارییەک بۆ شۆفێران؛ لەم رێگەیەوە هاتوچۆ مەکەن

AM:11:01:27/01/2022

10212 جار خوێندراوەتەوە

شەپۆلێکی دیکە بەفر و باران بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و بەوهۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە یەکێک لە رێگاکان دروستبووە.


ئیحسان چەلەبی بەرێوەبەری ناحیەی سیدەکان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، "بەهۆی بارینی بەفری بەردەوام و بوونی تەم و مژ هاتوچۆکردن لە رێگەی سۆران - سیدەکان ئەستەمە، سەرەڕای راماڵینی بەردەوامی بەفر لەلایەن تیمەکانەوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "داواکارین لە شوفێران بۆ سەلامەتی خۆیان حاڵەتی زەرور نەبێت هاتوچۆ نەکەن بەم رێگەیەدا."

کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی باران و بەفر بارین سەنتەری بەشێک لە شار و پارێزگاکانی هەرێم دەگرێتەوە.

راشیگەیاندووە، لە هەولێر لە ئەمڕۆدا بەفر و باران دەبارێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٧ پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ١٢ پلەی سیلیزییە.













گەلەری