سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

AM:09:43:27/01/2022

13312 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨١١ ‏دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش یەک ئۆنسە ٣٥ دۆلار دابەزیووە بەراورد بە دوێنێ.


ھاوکات، نرخی یەک گرامیش بە ٥٨ دۆلار و ٢٦ سەنتە بەمەش دۆلارێک و ١٠ سەنت دابەزیووە و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٨ هەزار و ٢٦٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش ١١٠٠ دۆلار دابەزیووە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەراورد بە دوێنێ دابەزیووە و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢١ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٠ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا، ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری