سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لەناو بازاڕی هەریر شەڕەتەقە دروستبوو و بریندار هەیە

PM:11:32:26/01/2022

17256 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەمێک بەر لە ئێستا شەڕەتەقە لەناو بازاڕی هەریر روویدا و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە.


کاروان کەریم خان بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرقاڵی هۆکاری رووداوەکەن بزانن ئایا هەمان ئەو دوو بنەماڵەیەن لەناو هەریردا کە کێشەیان هەیە.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقەکە لە نێوان دوو بنەماڵەی هەریردا روویداوە و بەهۆیەوە کوژراو و بریندار هەبووە.

هاوڵاتیەکی هەریریش ئەوەی خستەڕوو، لە ئێستادا بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراوە.

بەشێکی دانیشتووانی ناوچەکەش باس لەوەدەکەن، کە پێدەچێت بریندارەکە لەو بنەماڵەیەدا بێت کە پێشتر تۆمەتی کوستنی چوار کەسی بنەماڵەی بەرامبەریان دراوەتەپاڵ.

موراد ئەحمەد، هەولێر













گەلەری