سەردێڕ:

داوایەک لە هاوڵاتییانی هەولێر دەکرێت

PM:11:00:26/01/2022

15212 جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر، داوا لە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر دەکات بۆ پارێزگاریکردن لە گیانی خۆیان و کەسوکاریان جگە لە هۆڵەکان لە هیچ شوێنێکی تر پرسە دانەنرێت. دەشڵێت، "هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت".


ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی پارێزگاری هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە بڕیارى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى هۆڵەکانى پرسەدانان بە رێنمایی و رێنوێنى تایبەت کراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ پاراستنى سەلامەتى تەندروستى گشتی شارەکە و پارێزگاریکردن لەگیانى هاوڵاتییان، جگە لە هۆڵەکان، پرسەدانان لە (کۆڵان - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی ترى گشتى) بەهەموو شێوەیەک قه‌ده‌غه‌یه‌ و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی نوسینگەی پارێزگای هەولێردا هاتووە، بنکەکانى پۆلیس، ئاسایش، شارەوانی و موختارى گەڕەکەکان راسپێردراون چاودێرى سنورەکانى خۆیان بکەن و رێکارى پێویست لە بەرامبەر هەرکەسێک بگرنەبەر کە سەرپێچى دەکات.

دەشڵێت، جگە لە هۆڵەکان کە ئێستا بۆ پرسەدانان کراوەن لە هیچ شوێنێکی تر پرسە دانەنرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بڕیاریدا، لە مەوداوا هاوڵاتییان دەتوانن تەنها بۆ یەک رۆژ پرسە دابنێن.

دەشڵێت، تەنها ئەو مزگەوتانە بۆیان هەیە پرسەی لێ دابنێرێت کە هۆلی پرسەیان هەیە.

لەبارەی ئەو بڕە پارەی قورئانخوێنەکان لە پرسەکاندا وەریدەگرن، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، ئەوانەی لە پرسەکان قورئان دەخوێنن تەنها دەبێت ٥۰ بۆ ۷٥ هەزار دینار وەربگرن.













گەلەری