سەردێڕ:

وێنە.. سەدر گەیشتە بەغدا

PM:07:55:26/01/2022

12116 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر بەمەبەستی سازکردنی کۆبووەنەوە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی موقتەدا سەدر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، موقتەدا سەدری سەرۆکی رەوتی سەدر ئێوارەی ئەمڕۆ بەسەردانێک گەیشتە شاری بەغدا.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، بڕیارە سبەینێ موقتەدا سەدر لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبێتەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووەوە.

سەردانەکەی موقتەدا سەدر لەکاتێکدایە، تا ئێستاش داوادەکات حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی لەلایەن گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانییەوە پێکبهێنرێت و تیایدا هەندێ هێزی سیاسی بەشداری تێدانەکەن، لەسەرو هەمووشیانەوە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا.

ئەم هەڵویستەی سەدر بووەتەهۆی دابەشبوونی هێزە سیاسییە بەشداربووەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی.

ئێوارەی رۆژی دووشەممەی رابردوو، لە چوارچێوەی پێشکەشکردنی وتارێکیدا جەختیکردەوە لەسەر "پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە".

وتیشی، حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی بووەتە داخوازی هەموو هێزە سیاسییەکان دوای ئەوەی گەندەڵی سەرتاسەری وڵاتی گرتەوە.

موقتەداسەدر ئاماژەی بەوەشدا، هەربۆیە هەندێک هێزی سیاسی هەن دەبێت لە حکومەتی نوێ دووربخرێنەوە کەلەسەر گەندەڵی بەندە.

ئەوەشی خستەڕوو، "داوام لە سەرکردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد سەردانم بکەن لە ناوچەی حەنانە لەنەجەف، بەڵام رەتییان کردەوە، داوام لێکردن نێوماڵی شیعی کۆبکەینەوە بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەدامەوە".

وتیشی، دوایان کردووە جارێکی دیکە رێکخستنەوە لەناو ریزەکانی حەشدی شەعبیدا بکەنەوە و لە گەندەڵکارانی پاکبکەنەوە.

May be an image of 3 people and car













گەلەری