سەردێڕ:

لە بەغدا چی بۆ کورد گرنگە؟

PM:05:23:26/01/2022

3576 جار خوێندراوەتەوە

سیاسەتمەدارێکی کورد دەڵێت، "گرنگ پۆست نییە، مادەی ١٤٠ و پێشمەرگە و نەوت و گاز و بودجە و مووچە و ئەو شتانەی کە باسی پارە دەکەن گرنگن ئەوەی تر باش نییە و گەڕانەیەوەیە بۆ دواوە، کێشەی گەورەمان لە بەغدا هەیە پێویستمان بە یەکگرتوویی هەیە".


مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری کورد بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند، ئیشی یەکێتی و پارتی و حزبەکانی دیکە ئەوەیە کۆبوونەوەیەکی فراوان بکەن و خەڵکی ئیسلامی و سەربەخۆ و حزبەکانی تریشی تێدا بێت، هەروەها لەسەر ئەوە رێکبکەون کە کورد چی دەوێت؟

ئاماژەی بەوەشدا، "پۆست گرنگ نییە وەکو ئێمە کە لە ساڵی ٢٠١٠ وامانکرد، ئەمەی ئێستا شتێکی هەڵەیە و زیانی زۆری دەبێت".

دەشڵێت، "مادەی ١٤٠ و پێشمەرگە و نەوت و گاز و بودجە و مووچە و ئەو شتانەی کە باسی پارە دەکەن گرنگن ئەوەی تر باش نییە و گەڕانەیەوەیە بۆ دواوە، کێشەی گەورەمان لە بەغدا هەیە پێویستمان بە یەکگرتوویی هەیە".

لەبارەی بوونی دوو کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و کاریگەریەکەی بەسەر گۆڕەپانی سیاسی و خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، مەحمود عوسمان باسی لەوەکرد، "ئێستا ئەگەر بەم شێوەیە بچن دەبنە سێ بەرە، پارتی بەجیا و یەکێتیش بەجیا و نەوەی نوێ و خەڵکی تر و ئۆپۆزسیۆنیش بەجیا، ئەمە زەرەرمان لێ دەدات، چونکە ئەگەر یەکگرتووشبین ئەوکات هێشتا روون نییە ئەو داواکاریانەی ئێمە جێبەجێ دەبن یان نا و چۆن جێبەجێ دەبن؟ بەڵام ئەگەر بەم شێوەیە بین زۆر لاوازتر دەبین و شتێکی خراپە و نابێت سەرکردایەتیەکان رێگە بدەن".

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ئێستادا لەبارەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقەوە ناکۆکی لەنێوان یەکێتی و پارتیدا دروستبووە و هەریەکێکیان کاندیدی خۆیان بۆ ئەو پۆستە هەیە و بەمەش چاودێران لەو باوەڕەدان ناکوکی زیاتر دەخاتە نێو ئەو دوو پارتە دەسەڵاتدارەی هەرێمی کوردستانەوە.













گەلەری