بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە رۆژئاوای کوردستان: هێزەکانى سوریاى دیموکرات گرتوخانەى غوێرانیان لە حەسەکە کۆنترۆڵ کردەوە.
کاوە ئەدهەم پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە رۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوەدا، لە ئێستادا هێچ شەڕ و پێکدادانێک لە حەسەکە نەماوە و هێزەکانی سوریای دیموکرات پێگەکانیان جێگیر دەکەن و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بەردەوام بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە
ئێستادا تەواوی گرتوخانەى غوێران لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە
کۆنتڕۆڵکراوەتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانى
سوریاى دیموکرات رایگەیاند، ٨٠٠ چەکداری داعشى هەڵاتوو لە زیندانى غوێران خۆیان
رادەستی هێزەکانیان کردووە، دەشڵێت، زیاتر لە ٢٥٠ چەکداری داعش کوژراون.
فەرهاد شامی بەرپرسی راگەیاندنی
هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پاش شەش رۆژ لە بەردەوامی شەڕ لە
نێوان چەکدارانی داعش و هەسەدە لە زیندانی غوێران، ٨٠٪ی زیندانەکەیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە
و چاوەڕوانیش دەکەن لە ماوەیەکی نزیکدا بە تەواوى زیندانەکە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
باسى لەوەشکردووە، چەکدارانی
داعش زیاتر لە ٥٠ هاوڵاتی سیڤیلیان کردووە بە بارمتە و هەڕەشەی کوشتنیان دەکەن ئەگەر
زیندانەکە چۆڵنەکەن، بەڵام ئەوان ئۆپراسیۆنەکەیان بەردەوامە تاکو تەواوى زیندانەکە
و تەواوى هەڵاتووەکان دەستگیردەکەنەوە و ئەو هاوڵاتییە سڤیلانە رزگار دەکەن.
گرتوخانەی غوێران دەکەوێتە
پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان و نزیکەی پێنج هەزار چەکداری داعشی تێدایە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی
٢٠ ئەم مانگە، ژمارهیهک چەکدارى داعش ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان لهبهردهم زیندانی
غوێران لە حەسەکە تەقاندەوە، دواتریش روبهڕوی ئاسایشی و پاسهوانی زیندانهكەش
بونهوه، بەو هۆیەشەوە بەشێک لە زیندانییە داعشەکان هەڵاتن و تا ئێستاش دەیان کەس
کوژراون و هەزاران کەسیش ئاوارەبوون.