سەردێڕ:

هێمن هەورامی: هەوڵدەدەین هەڵبژاردن وەک هەڵبژاردنی عێراق پاکبێت

PM:01:12:26/01/2022

4988 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، دەشڵێت، هەوڵدەدەن پرۆسەی هەڵبژاردن لە کوردستان لە هەڵبژاردنی عێراق باشتربێت یان لانیکەم وەک ئەو بێت لە رووی پاکییەوە.


هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، وەک سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هیواخوازن هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق کاریگەری نەبێت لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، وتیشی "هیواخوازین فراکسیۆن و لایەنە سیاسییەکان لەو پەیامە تێبگەن کە کاتێکی کەم لەبەردەستدا ماوە."

هێمن هەورامی باسی لەوەشکرد، هەوڵدەدەن پرۆسەی هەڵبژاردن لە کوردستان لە هەڵبژاردنی عێراق باشتربێت یان لانیکەم وەک ئەو بێت لە رووی پاکییەوە.

لە ماوەی رابروودا، جوڵانەوەى نەوەى نوێ وەک یەکەم هێز لە هەرێمی کوردستان پشتگیری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا کرد و رایگەیاند، "دەبێت ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا بکرێت و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دوور لە پشک پشکێنەی حزبی دروستبکرێتەوە."














گەلەری