سەردێڕ:

هۆشداری توند؛ لە بایدنەوە بۆ پوتین

PM:01:00:26/01/2022

10080 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە سەرکردەی وڵاتانی زلهێزی جیهان لە نێویشیاندا سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری توندیان دایە روسیا لەبارەی ئەو هێزە سەربازییانەی ماوەیەکە رەوانەی سنورەکانی ئۆکرانیای کردووە.


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "ئەگەر روسیا بەردەوام بێت لەسەر جموجۆڵەکان سزای توندیان بەسەردا دەسەپێنین"، دەشڵێت، "ئەگەر هەیە سزاکان خودی سەرۆکی روسیاش بگرێتەوە."

لەسەر پرسی ئۆکرانیا کاردانەوەکان فراوانتربوون دوای ئەوەی رۆژی دووشەممەی رابردوو ناتۆ هەڵوێستی خۆی راگەیاند لەسەر پرسەکە و وتی، "پێویستە وەڵامی پێشێلکاریەکانی روسیا بدرێتەوە."

هاوکات، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی روسیا لە گفتوگۆدان بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی گونجاو لەسەر ناکۆکانیان.

ئەم هۆشداریانە لەکاتێکدایە، ماوەیەکە روسیا هێزەکانی خۆی لەسەر سنوری ئۆکرانیا جێگیر کردووە، ئەمەش ناڕەزایەتی بەشێک لە وڵاتانی لێکەوتووەتەوە.













گەلەری