سەردێڕ:

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ خەڵاتێکی دیکەی بردەوە

PM:12:56:26/01/2022

6240 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکەیان وەک گەورەترین کۆمپانیای پەیوەندییەکان و باشترین تۆڕی پەیوەندی مۆبایل پۆلێندەکرێت لە عێراقدا دوای ئەوەی دوو خەڵاتی ئۆکلا "Ookla"ی بردەوە.


ئاسیاسێڵ ساڵی ٢٠٢٢ی بە بردنەوەی دوو خەڵاتی گەورە دەستپێکرد کە بووە مایەی بەهێزترکردنی پێگەی وەکو پێشەنگی تۆڕەکانی مۆبایل لە سەرتاسەری عێراقدا.

ئاسیاسێڵ رۆژی ٢٥ ی مانگە لە راگەیەندراوێکدا، ئەنجامی زیاتر لە ٢٤٠هەزار تێستی رایگەیاند کە بەشداربووان ئەنجامیانداوە بە بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنی تێستی خێرایی کە سەلماندوویەتی ئاسیاسێڵ خاوەنی "خێراترین تۆڕی مۆبایل" و "باشترین رووماڵی تۆڕی مۆبایل"ـە لە عێراقدا لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ کە ئەو ڕاستییە پشتڕاستدەکاتەوە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی مۆبایلە لە سەرتاسەری عێراقدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەخشینی ئەم ریزبەندییە دوای بەگەڕخستنی هەوڵێکی ئێجگار زۆر دێت لەلایەن ئاسیاسێڵەوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی گەورە کە یارمەتی کۆمپانیاکەیدا بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی G+4بۆ بەشدرابووانی.

هاوکات، کەرتی پەیوەندییەکان ماوەیەکی زۆر بوو رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری بووبووەوە، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هەڵسا بە یارمەتیدانی حکومەت بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەم ئاڵنگارییانەدا لە رێگەی کارکردن لەسەر ئەنجامدانی چاکسازیی لە ژێرخانی پەیوەندییەکان و سەرمایەگوزاری کردن لە بواری باشترکردنی کوالیتی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشکەشی دەکات.

عومەر فالح بەڕێوەبەری میدیا و پەیوەندییە گشتییەکان لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بۆنەی بردنەوەی ئەم دوو خەڵاتە گەورەیە لە ئۆکلا ـ"Ookla"ەوە و وتی، "جێگەی خۆشحاڵیمانە دوو خەڵاتمان بردووەتەوە وەکو خێراترین تۆڕی مۆبایل و باشترین رووماڵی تۆڕی مۆبایل لە عێراق."

باسی لەوەشکرد، ئەم دانپێدانانە گەواهی دەدەن بۆ ئەدای ناوازەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەسەر بنەمای شیکردنەوە وردەکانی ئۆکلا   "Ookla"بۆ ئەو تێستانەی بەکارهێنەران خۆیان ئەنجامیانداوە و ئاسیاسێڵ بە بەردەوامی خێراترین ئەزموونی 4G دابیندەکات، ئەمەش شانبەشانی هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ پێشکەشکردنی ئەزمونێکی پێشکەوتوو و باڵا.

لای خۆشیەوە، دوغ سەتڵز بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئۆكلا رایگەیاند، "خەڵاتەکانی تێستی خێرایی"Speedtest Awards" کە لەلایەن ئۆکلا"Ookla"وە پێشکەشدەکرێن بەتایبەتی تەرخانکراون بۆ دەستەبژێرێك لە کۆمپانیاکانی مۆبایل کە ئەداکردنێك و رووماڵێکی نایابی ئینتەرنێتیان پێشکەشی بازاڕێکی دیاریکراو کردووە.

وتیشی، "جێگەی خۆشحاڵیمانە کە دوو خەڵات: خەڵاتی خێراترین تۆڕی مۆبایل و خەڵاتی باشترین رووماڵی تۆڕی مۆبایل لە عێراقدا پێشکەشی ئاسیاسێڵ بکەین، ئەم دانپێدانانە گەواهیدەری ئەدای ناوازەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵە لە چارەکی سێهەم و چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠٢١ لەسەر بنەمای شیکردنەوە ووردەکانی ئۆکلا 'Ookla' بۆ ئەو تێستانەی بەکارهێنەران خۆیان ئەنجامیانداوە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی تێستی خێرایی"Speedtest"ی تایبەت بە ئۆکلا 'Ookla'وە".

ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی ھەموو بەشەکانی عێراق بگرێتەوە و له‌ یەکی كانونى دووەمی ٢٠٢١ ــەوە ژماره‌ى به‌شدرابووانی رەزامەندی ١٦ مليۆنی تێپەڕاندووە.

 Ooklaیەکەمین دامەزراوەی جیهانییە کە کۆمەڵێك ئەپلیکەیشن و تەکنۆلۆجیای هەیە کە تایبەتن بە کۆکردنەوەی زانیاری و تێستکردنی تۆڕی مۆبایل و برۆدباند. Speedtestتێستکردنی خێرایی" کە پلاتفۆرمی سەرەکی تێستکردنی تۆڕی مۆبایل و برۆدباندە، ڕۆژانە سەدان ملیۆن پێوانەکردنی خێرایی کۆدەکاتەوە لەسەر ئەداکردن و کۆالیتی تۆڕەکان لە سەرتاسەری جیهاندا.













گەلەری