سەردێڕ:

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزێکی دیکەی یەکەی ٧٠ خرایە سەر وەزارەتەکەمان

AM:11:12:26/01/2022

3596 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆسەکانی وەزارەتەکەیاندا هێزەکانی پشتیوانی ٢ گواسترایەوە سەر وەزارەتەکەیان.


هۆشمەند حەیدەر جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان لە ٢٥ کانوونی دووەمدا تەواوی هێزەکانی پشتیوانی دوو لە هێزەکانی ٧٠وە گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە."

بەگوێرەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە پێشتریشدا هێزەکانی پشتیوانی ١، گواسترانەتەوە سەر وەزارەتەکەیان.

لە هەرێمی کوردستان جگە لە هێزەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ بوونیان هەیە کە سەر بە پارتی و یەکێتین، سەرەڕای ئەوەی چەندینجار باس لە یەکگرتنەوەی تەواوەتی هێزەکان کراوە، بەڵام تا ئێستا هەنگاوی جددی بەو ئاڕاستەیە نەنراوە.













گەلەری