دەزگای لوتکە رایگەیاند، بڕیارە تەرمی نۆ کۆچبەری کورد کە لە دەریای ئیجەدا خنکابوون بگەڕێنرێتەوە بۆ هەرێم.
نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە لە یۆنان رایگەیاند، بڕیارە تەرمی چوار لە قوربانیانی دەریای ئیجە لە ٢٧ی ئەم مانگەدا لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕێ بکرێن و لە ٢٩ی مانگدا بگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و رادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، تەرمی پێنج لە قوربانیانی دیکەش لە گەشتی دووەمدا و لە ٢٩ی ئەم
مانگەدا لە ئەسیناوە بەڕێدەکرێن و ١ی مانگی ٢ دەگەنە هەولێر.
لای خۆشییەوە، ئاری
جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند، ئەم نۆ کۆچبەرە سەرجەمیان هاوڵاتی هەرێمی
کوردستانن و هەشت کۆچبەریان لە رەگەزی مێ و یەک کۆچبەریش لە رەگەزی نێرن.
ئەم کەسانە لە ئەنجامی
ژێر ئاوکەوتنی یەختێک لە ٢٣ی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوودا لە دەریای ئیجەی نزیک دوورگەی
ئاتیکیثیرای یۆنان گیانیان لەدەستدا و ٥٧ کۆچبەریش لە رووداوەکەدا رزگاریان بوو.