چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و سبەینێش یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دابەش دەکرێت.
ئەمرۆ چوارشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ موچەی مانگی یەکی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت،
چاوگەکە باسی
لەوەشکردووە، کە سبەی پێنجشەممە یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە موچە وەردەگرن.
ئەمە لەکاتێکدایە،
تاوەکو ئێستا موچەی بەشێک لە خانەنشینان لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە
دابەشنەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
لە ٢٨ ئەم مانگەوە تاوەکو چواری مانگی داهاتوو پارەی فرۆشراوی نەوتی هەرێمیش دەگاتە
وەزارەتی دارایی.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
داهاتی حکومەتی هەرێم مانگانە زیاترە لە دوو ترلیۆن دینار، لەکاتێکدا تەواو موچەی
فەرمانبەران پێویستی بە نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت مانگانە چاوی لە
٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە و بەو بیانووەوە دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت و لەکاتی خۆیدا
دابەشناکرێت.