سەردێڕ:

خەونێکی مرۆڤایەتی لە بەدیهێنان نزیک بووەتەوە

PM:11:03:25/01/2022

13384 جار خوێندراوەتەوە

تەلسکۆبی جەیمس وێبی سەر بە ناسا بۆ مەبەستی زانینی کاتی ڕاست و دروستی دروستبوونی گەردوون و زانیاری نوێ لەسەر هەسارەکان کەوتە سەر رێڕەوی خۆی.


ئاژانسی گەردونناسی ناسا بە مەبەستی وەڵامدانەوەی پرسیارە گرنگەکانی مرۆڤایەتی و زانینی تەمەنی گەردون و بینینی بەشێکی زیاتر لە گەردون ئەمڕۆ یەکێک لە گەورترین و باشترین تەلسکۆبەکانی کەوتە سەر رێڕەوی خۆی.

تەلسکۆبەکە بڕیارە لە مانگی ٧ یەکەم وێنەی بگاتە سەر زەوی، ناسا ئاماژەی بەوە داوە، ئامانجی لە ناردنی تەلیسکۆبەکە زانینی تەمەنی تەواوی گەردونە؛ لە رێگەی توانای تەلسکۆبەکە بۆ وێنەگرتنی ئەو تیشکانەی لە دوای رووداوی تەقینەوەی گەورەوە ماونەتەوە، ناسا دەشڵێت، تەلسکۆبەکە توانای بینینی کۆمەڵێک هەسارەی نوێ و دیاردەی نوێی ئاسمانی هەیە.

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، جۆن دورنينگ جێگری بەڕێوەبەری پڕۆژەکە رایگەیاندووە، تەلسکۆبەکە بە شێوەیەک دروستکراوە پێویستی بە سوتەمەنی کەم هەیە و بە شێوەیەکی بەردەوام و جێگیر لە نزیک مانگ دەمێنێتەوە، ئەمەش وا لە تەلسکۆبەکە دەکات پارێزراو بێت لە تیشکی سەرو وەنەوشەیی، دورنينگ ئەوەشی وتووە، "هەموو شتێک بەپێی پلانەکانمان بەڕێوەدەچێت."

ناسا پێشتر پێشنینی دەکرد تەمەنی تالسکۆبەکە تەنیا ١٠ ساڵ درێژە بکێشێت، بەڵام لە کۆتا روونکردنەوەیدا ناسا ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا چاوەڕێ دەکەن تەلسکۆبەکە بۆ ٢٠ ساڵ لە بۆشایی ئاسمان بمێنێتەوە.

دەست بە کاربوونی تەلسکۆبەکە لە کاتێکدایە، ئەم تەلسکۆبە لە سەرەتای ٨٠کاندا دیزاین کراوە و لە ناوەڕاستی ٩٠کاندا لە پەرەپێدانی بەردەوامدایا.













گەلەری