سەردێڕ:

هاوپەیمانێتییەکی نوێ لە عێراق راگەیاندرا

PM:06:37:25/01/2022

25292 جار خوێندراوەتەوە

لە راگەیاندراوێکدا خەمیس خەنجەر هاوپەیمانێتییەکی نوێی بەناوی "سەروەری" راگەیاند کە خۆی سەرۆکایەتی دەکات.


لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، کە هاوپەیمانێتییەکە بە ناوی سەروەری دەبێت و خەمیس خەنجەری کەسایەتی سیاسی عێراق سەرۆکایەتی دەکات، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئاڕ تیش کەوتووە، هاوپەیمانێتییەکە لە سەرەتادا لە پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی تەقەدوم و عەزم و چەند پەرلەمانتارێکی دیکە پێکدێت.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، کە هاوپەیمانێتییەکی گشتگیر دەبن و کار بۆ سەروەرى عێراق و بنیاتنانى دەوڵەتێکی نیشتیمانى دەکەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە کار دەکەن بۆ ئەوە چەک تەنها لە دەستی دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەکاندا بێت و پشتگیری هێزەکان دەبن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە.

لەو بارەیەشەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکە کردووە و دەڵێت، "لەگەڵ هاوبەشەکانی نیشتیمان کاردەکەین بۆ سەقامگیری ناوچەکە."


 















گەلەری