ماوەی هەفتەیەکە پلەکانی گەرما لە هەرێمدا بە شێوەیەکی بەرچاو نزمبوونەتەوە و بەدەر لە ئاوی ماڵان؛ بەشێکی هاوڵاتیان کێشەی بەستنی گازی مۆلیدەکان و گاز و رۆنی ئۆتۆمبێلەکانیان هەیە.
هێمن رەفیق ئەندازیارێکی میکانیکی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەر لە هەموو شتێک بەرزی کوالێتی گاز دەتوانێت رێگربێت لەبەستنی گازەکە لە کەشی سارددا، لەکاتی بەردەست نەبوونیشی ئەوا پێویستە تانکی و ئەو بۆرییانەی گاز دەگوازنەوە بۆناو مەکینە بە رووپۆشێکی گونجاو دابپۆشرێن.
ئەوەشی خستەڕوو،
هەریەک لە رۆن و گاز و بەنزین لە پلەی گەرمی جیاوازدا دەیبەستن، بەنزین بەهۆکاری ئەوەی چڕیەکەی لە گاز
و رۆن کەمترە، لە ٦٠ پلەی ژێر سفر دەیبەستێت، هەربۆیە ئەگەری بەستنی بەنزین لە هەرێم
کەمە، بەڵام رۆن و گاز بەهۆکاری ئەوەی چڕییان بەرزە
ئاسانتر دەیبەستن.
هێمن رەفیق ئەوەشی
خستەڕوو، گاز بەگوێرەی ستانداردە جیهانییەکانلە ١٨ پلەی ژێر سفرەوە وردە وردە دەست بە لاوازبوون دەکات و لە ٥٠ پلەی ژێر
سفرەوە بەتەواوی دەیبەستێت.
وتیشی، بەشێوەیەکی
سەرەکی مۆلیدەکان گرفتی دەستخستنی گازێکیان هەیە کە کوالێتی بەرزە و بە گوێرەی
ستانداردە جیهانییەکان بەرهەمنەهێنراوە، چونکە هەتا کوالێتی نزمتربێت ئەگەری زوو بەستنی
زیاترە.
باسی لەوەشکرد،
لە دۆخێکی لەم جۆرەدا، کە بەرهەمهێنانی گاز باش نییە و کوالێتی نزمە، باشترین هەنگاو
بریتیە لە رووپۆشکردن و بەرگتێگرتنی تانکی گاز و هەموو ئەو بۆری و بەشانەی گازەکە
لە تانکییەکەوە بۆ مەکینە و بەشەکانی دیکە دەگوازنەوە تا گەرمی سروشتی خۆی لەدەستنەدات
و رێگری بکات لە دابەزینی پلەی گەرمی و نەیبەستێت.
دەشڵێت، لە ئێستادا
ماددەی زۆرباش هەیە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ بەرگ تێگرتن و داپۆشین و روپۆشکردنی
تانکی و بۆری گواستنەوەی گاز وەک "ئارما فلیکس" و "پافلێکس"؛
کە بەشێوەی لەزگە و بە ئەستوری ٩ ملیمەتر بۆ ٢٥ میلیمەتر هەیە و دەتوانرێت وەک رووپۆش
بەکار بهێنرێن. بەدەرلەوانەش ئەو جۆرانە تەمەنی مانەوەیان زۆرە و رێگەنادەن گاز و
رۆنەکە بیبەستێت.
لەبارەی جۆر و
کوالێتی رۆنیش بۆ مەکینەی مۆلیدەکان، هێمن رەفیق ئەندازیاری میکانیکی باسی لەوەکرد،
ستانداردی جیهانی بۆ رۆن SAE ی هەیە
و ریزبەندی بۆکراوە. لەنێو ئەوانیشدا 0W-C باشترە لە رۆنی 5W-C چونکە هەتا ژمارەی بەردەم Wەکە
کەمتربێت، واتە توانای بەستنی بەرزترە و درەنگتر دەیبەستێت و ئەم جۆرە رۆنە کوالێتی
بەرزە و بۆ وەرزی زستان باشترە. هەربۆیە واباشترە ئەو جۆرە رۆنانە بەکار بهێنرێن کەلە
0W بۆ 5W.
ئاماژەی بەوەشدا،
بەشێک لە بازرگانەکان رۆنێک هاوردەی هەرێم دەکەن کە کوالێتییەکەی 10W یان 20Wە، چونکە لەبەرهەمهێنانیدا خەرجییەکی کەمی
تێدەچێت و بەنرخێکی هەرزانتر هاوردەی هەرێم دەکرێت، بۆ پشکنینی کوالێتی رۆنەکەش پێویستە
لە تاقیگەیەکی پێشکەوتوودا دەستنیشان بکرێت و ئەمەش خەرجییەکی زۆری دەوێت.
ئەو ئەندازیارە
میکانیکیە ئەوەشی ئاشکراکرد، یەکێکی دیکە لە گرفتەکان بریتییە لە ساختەکردن لەبەرهەمهێنانی
رۆنەکاندا. بەشێک لە وڵاتان رۆنی کوالێتی نزم بەرهەمدەهێنن و هەمان ئەو سیفەتانەی
دەدەنە پاڵ کە کۆمپانیا جیهانییەکان بە کوالێتییەکی باش بەرهەمیدەهێنن. بەهۆی نەبوونی
تاقیگەوە جیاکردنەوەی ئەم جۆرە رۆنانە کارێکی ئاسان نابێت و هاوردەشدەکرێن.
لەبارەی چۆنییەتی
بەستنی رۆن لە وەرزی سەرمادا، هێمن رەفیق ئەندازیاری میکانیکی وتیشی، کاتێک پلەکانی
گەرما نزمدەبنەوە بۆندی رۆنەکان خەست دەبنەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی رۆنەکە وەک
جێڵ و مۆمی لێدێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بە فلتەرەکاندا تێپەڕنەبێت و گلۆپی رۆن
هەڵبێت، مەکینەکەش لە پێناو پاراستنی خۆی، دەکوژێتەوە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە. ماوەی زیاتر لە مانگێکە، شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین رووی لە هەرێمی
کوردستان کرد و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین، بەشێوەیەک لە قەزای
پێنجوێن تا ٢٥ پلەی ژێر سفر تۆمار کرا، ئەمەش بووەهۆی بەستنی گازی بەشێک لە مۆلیدە
ئەهلییەکان ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان بەمەش گرفتی دابینکردنی کارەبا بۆ هاوڵاتییان و
ئاستەنگی هەتوچۆ بۆ شۆفێران دروستبوو.