جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەوڵیدا لەبەردەم ئەو بانکانەی خانەنشینان موچەیان لێوەردەگرن، بەمەبەستی پاراستنیان لە سەرما کەپری گونجاویان بۆ دابین بکات، بەڵام لەلایەن ئیدارە و پۆلیسی بانکەکانەوە رێگرییان لێکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، تیمی نەوەی نوێ بەمەبەستی دانانی کەپری گونجاو لەبەردەم ئەو بانکانەی خانەنشینان موچەی لێوەردەگرن سەردانی ئەو بانکەنەیان کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو،
لەلایەن بەڕێوەر و ئیدارە و پۆلیسی بانکەکانەوە رێگری کراوە لە تیمەکانی نەوەی نوێ
لە دانانی کەپرەکان.
لە وەرزی گەرمای
ساڵی رابردوو، جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەمەبەستی پاراستنی خانەنشینان لەگەرمای ئەو وەرزە،
کە توێژێکی بەتەمەنن و بەمەبەستی وەرگرتنی موچەکانیان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەبەردەم
بانکەکان دەمێننەوە و چاوەڕێ دەکەن کەپری بۆ دابینکردن.
لە ئێستاشدا، کە
وەرزی سەرمایە و ماوەیەکە شەپۆلێکی بەفربارین و سەرما رووی لە هەرێم کردووە، خانەنشینانیش
لە ئێستادا موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوویان پێدەدرێت و چەند رۆژێکیشە دای چاوەڕوانکردنێکی
زۆر لەسەرما و لەبەردەم بانکەکان، بە بیانوی جیاجیا و نەبوونی پارە دەنێردرێنەوە بۆ
ماڵەوە ئەمەش ناڕەزایەتی دروستکردووە.
گۆران لوقمان،
سلێمانی