سەردێڕ:

بۆچی موچەی خانەنشینانی سنوری سلێمانی دابەشنەکراوە؟

PM:02:57:25/01/2022

9588 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دابەشکردنی موچە مانگی کانونی دووەم دەستیپێکرد، لە بەرامبەردا تاوەکو ئێستا موچەی مانگی کانونی یەکەمی بەشێک لە خانەنشینان لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دابەشنەکراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی کانونی دووەم کرا و وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت موچەی وەرگرت.

ئەمە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا خانەنشیان لە سلێمانی و هەڵەبجە چەند رۆژێکە رۆژانە سەرەدەگرن بۆ وەرگرتنی موچە، بەڵام لەلایەن بانکەکانەوە پێیان نادرێت و بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی بانکەکان، پارە پێویست بۆ خانەنشینان لە بەردەستدا نییە.

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی ئەوەی بۆ ئێن ئاڕ تی پشتڕاستکردەوە، کە کێشەی موچەی خانەنشینان پەیوەندیدارە بە نەبوونی سیولەی پێویست لە بەردەستدا و هۆکارەکەشی بۆ نەگەڕانەوەی داهاتەکانی سنوری سلێمانی گەڕاندەوە.

داهاتی حکومەتی هەرێم مانگانە زیاترە لە دوو ترلیۆن دینار، لەکاتێکدا تەواو موچەی فەرمانبەران پێویستی بە نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت مانگانە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە و بەو بیانووەوە دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەشناکرێت.













گەلەری