سەردێڕ:

نوێترین بڕیار لەبارەی پرسەدانانەوە

PM:02:12:25/01/2022

3708 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە مەوداوا هاوڵاتییان دەتوانن تەنها بۆ یەک رۆژ پرسە دابنێن.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بڕیاریدا، لە مەوداوا هاوڵاتییان دەتوانن تەنها بۆ یەک رۆژ پرسە دابنێن.

دەشڵێت، تەنها ئەو مزگەوتانە بۆیان هەیە پرسەی لێ دابنێرێت کە هۆلی پرسەیان هەیە.

لەبارەی ئەو بڕە پارەی قورئانخوێنەکان لە پرسەکاندا وەریدەگرن، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، ئەوانەی لە پرسەکان قورئان دەخوێنن تەنها دەبێت ٥۰ بۆ ۷٥ هەزار دینار وەربگرن.













گەلەری