PM:01:10:25/01/2022
46528 جار خوێندراوەتەوە
گەنجێکى عێراقى بەناوى "عەبدوڵڵا نەبیل هاشمى" کچى "حەسەن بەلقییە موعەزە دین"ى سوڵتانى وڵاتی برۆناى مارەکرد.
گەنجە عێراقییەکە دانیشتووى برۆنایە و لە منداڵییەوە لە برۆناى بووە، باوکى مامۆستاى زانکۆ بووە، لە هەمان وڵات، ئێستا لە وڵاتى کەنەدا دەژین.
سوڵتانى برۆناى بە یەکێک لە دەوڵەمەندەکانى جیهان و پاشاکانى جیهان دادەنرێت و وڵاتەکە موسوڵمان
نشینە و دەکەوێتە سەر دوورگەی برۆنیو لە باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا و ژمارەی
دانیشتوانەکەی نزیکەی نیو ملیۆن کەسە.