سەردێڕ:

ئاگادارییەکی بەپەلە لە کەشناسییەوە

PM:12:23:25/01/2022

354200 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، رۆژى چوارشەممە لە شەودا نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سپى ناوەڕاست روو لە ناوچەکە دەکات و رۆژى پێنجشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکە چالاکتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پێنجشەممەدا تەواوى ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەگەڵ باران بارین بارستە هەواییەکى سارد یاوەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە دەکات بەفر بارینیش لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

باسی لەوەشکردووە، لە سەنتەرى هەولێر نمە باران و ناوچەکانى تر بارانى مامناوەندى دەبێت، دەشڵێت، لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت بە تایبەت ئەو ناوچە شاخاویانەى لە سەروى ١٧٠٠ مەتر لەسەر ئاستى رووى دەریاوەن.

بەگوێرەی کەشناسی، سەنتەرى سلێمانى و هەڵەبجە سەرەتا نمە باران دەبێت پاشان بۆ بارانى مامناوەند دەگۆڕێت لەسەر بەشەکانى ترى ئەو پارێزگایانە پاشان بەفریش دەبارێت و لە تەواوى ناوچە بەرزاییەکانى ئەو سنورە بەفر دەبارێت.

وتووشییەتی، ئاستى بارانى پێشبینیکراو لە سنورى پارێزگاى سلێمانى لە سەرووى ١٠ ملیم دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە سەنتەرى دهۆک لەگەڵ نمە باران هەندێکجار ئەگەرێکى کەمى بەفر بارینى هەیە و تەواوى ئەو ناوچە شاخاوییانەى کە بەرزیان لە سەرووى هەزار و ٥٠٠ مەترە لەسەر ئاستى رووى دەریا.

راشیگەیاندووە، سەنتەرى کەرکوک نمە باران دەبێت لە هەندێک کاتدا، کاریگەرى ئەم شەپۆلە تا کاتەکانى بەرەبەیانى رۆژى هەینى لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە، لە ماوەى ئەم شەپۆلە نزمبوونەوەى بەرزترین پلەکانى گەرمادا دەبێت بە دوو تا سێ پلە بە بەراورد بە ئەمڕۆ لەگەڵ بەرزبوونەوەیەکى کەم لە نزمترین پلەکانى گەرما.













گەلەری