لە پاش جموجۆڵی سه‌ربازیی لە بۆرکینا فاسۆ، سوپای ئەو وڵاتە له میدیاکانی ئەو وڵاتەوە راگه‌یه‌ندراوی كوده‌تایان خوێندەوە و سەرۆک کۆماری بورکینا فاسۆ لەلایەن سەربازانەوە دەستبەسەر کرا.
میدیاکان رایانگەیاند، لە پاش بیستنی دەنگی تەقە لە دامەزراوە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە گومانی ئەنجامدانی کودەتا دروستبووە و هەر لەوێشەوە کودەتاکە دەستیپێکردوە.
لەپاش ئەو
رووداوەش لە میدیا فەرمییەکانی ئەو ولاتەدا راگەیاندراوی کودەتا له‌لایه‌ن یەکێک لە
ئه‌فسه‌رانەوە خوێندراوەتە‌وە و خۆیان وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی بۆ رزگاریی و نوێكردنه‌وه
ناساندووه.
ئەو ئەفسەرە راشیگەیاند،
رۆچ كریسچن كابۆرێی سه‌رۆک كۆمار له‌سه‌ر كار لادراوه و دەستبەسەرە و ده‌ستوور هه‌ڵپه‌سێردراوه و هەریەک
لە حكومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه.
هاوکات، تا كاتێكی
نادیار سه‌رجه‌م سنوره ئاسمانی و وشكانییه‌كان به داخراویی ماونەتەوە و قەدەغەی
هاتوچۆشیان لە وڵاتەکە راگەیاندووە.
لەسەر دەستبەسەراگرتنی
سەرۆک کۆماریش هەریەک لە واشنتن و یەکێتی ئەوروپا و برۆکسل و رێکخراوی ئیکواس ئیدانەی
ئەو کردەوەیان کرد و داوای ئازادکردنی سەرۆک کۆمار و چەندین بەرپرسی باڵای تری ئەو
وڵاتە دەکەن.