AM:11:30:25/01/2022
4676 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، هێزەکانیان سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له رێگه‌ى نوشته و فاڵ گرتنەوه‌وه لە فەیسبووکەوە فێڵیان له هاوڵاتیان كردبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، دواى ئه‌وه‌ى هاوڵاتییه‌ک سكاڵاى له بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا تۆماركرد له دژى سێ تۆمه‌تبار كه له رێگه‌ى نوشته و فاڵ گرتنەوەوە فێڵى لێكراوه و بڕى ٦٠٠ دۆلاریان لێسه‌ندووه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد و
دواى وه‌رگرتنى بڕیارى دادوه‌ر توانرا هه‌ر سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت که فێڵیان
له هاوڵاتیان كردووه و له رێگه‌ى په‌یجێكه‌وه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک
هاوڵاتیانیان فریوداوه.
باسی لەوەشکردووە، له ئێستا تۆمه‌تباران (ه ، م ، ع) له
دایكبووى ١٩٩٣ و (ه ، م ، ع) له دایكبووى ١٩٩١ و (ر، ن ، م) له دایكبووى ١٩٩١
راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.