سەردێڕ:

لە کەشناسی هەرێمەوە

AM:10:30:25/01/2022

41588 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە روو لە بەرزبوونەوە دەکات، دەشڵێت، "ئەگەرى پڕوشکە باران هەیە."


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمانی شارەکانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى پڕوشکە باران هەیە لە ماوەیەکى کەمدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانى گەرما بە یەک تا دوو پلە روو لە بەرزبوونەوە دەکات بە تایبەت نزمترین پلەکانى گەرمای ئەمڕۆ بەراورد بە چەند رۆژى رابردوو بەرزبوونەوەى بە خۆوە بینیوە.

باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما لە سەنتەرى پارێزگاکان بەمجۆرەیە:

هەولێر نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ ٦ پلەى سیلیزى

سلێمانى نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ ١- پلەى سیلیزى

دهۆک نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ ٣ پلەى سیلیزى

کەرکوک نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ ٢ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ ١- پلەى سیلیزى













گەلەری