سەردێڕ:

سبەینێ و دووسبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێن

AM:10:10:25/01/2022

263876 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەینێ موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دووسبەیش یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دابەشدەکرێت.


ئەمرۆ سێشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەینی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دووسبەیش هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دابەشدەکرێت.

پێشتریش ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات، لەکاتێکدا تاوەکو ئێستا موچەی بەشێک لە خانەنشینان دابەشنەکراوە.

بەگوێرەی چاوگەکە، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی یەک دەکرێت و وەزارەتی تەندروستی یەکەم وەزارەت دەبێت کە موچەی پێدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ٢٨ ئەم مانگەوە تاوەکو چواری مانگی داهاتوو پارەی فرۆشراوی نەوتی هەرێمیش دەگاتە وەزارەتی دارایی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، داهاتی حکومەتی هەرێم مانگانە زیاترە لە دوو ترلیۆن دینار، لەکاتێکدا تەواو موچەی فەرمانبەران پێویستی بە نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت مانگانە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە و بەو بیانووەوە دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەشناکرێت.

 













گەلەری